03/08/2020

لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کەسێک بەفیشەک کوژرا

شەویرابردوو له‌ ناحیه‌ی رزگاری له‌كه‌لار كه‌سێك لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .

علی جەمال قدووری مقدەمی مافپەروەر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ” شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بەوتەی برایەکی ناوبراو ، براکەی پیشەی پێشمەرگەیەو کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کەدانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…