13/09/2019

کۆیلەو کەنیزەک (سەبایە)لە ئیسلامدا چۆن مامەلەی لەگەڵ دەکرێت؟ جیاوازیان چیە؟

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

کۆیلەو کەنیزەک (سەبایە)لە ئیسلامدا چۆن مامەلەی لەگەڵ دەکرێت؟ جیاوازیان چیە؟

كؤيله و كه نيزه ك له ايسلامد!

او ماملکت ایمانهم

بەناوی خودا،بەناوی بەدیهێنەری هەموو جیهانیان ،
خودا هەر بەرنامەو یاسایەکی دانابێت هەر ئەوە باشترین و بێ خەوش ترینی هەموو یاسا جیهافنییەکانە،
هەندێ کەس بەنەزانیی دەکەونە ناو مەسەلەی (کەنیزەک و عەبدو سەبایە) و بەبێ هیچ زانیارییەک بەبێ ئەوەی تەواوی ڕاستییەکان باس بکەن دێن ڕەخنە لەقورئان و ئیسلام دەگرن کەگوایە ئیسلام ئافرەتی گرتووە لەکاتی جەنگدا و سێکسیان کردووە لەگەڵیان و تانەو تەشەر دەدەن لە موسوڵمانان ،،،،
لێرەدا باسی ئەم بابەتە دەکەین
کاتێک(کەنیزەک و عەبدو سەبایە) جیاناکەیتەوە!!!
نازانیت کێ دەبێت بەکەنیزەک و کێش دەبێ سەبایە!
کەنیزەک کێیەو سەبایە کێیەوە عبد کێیە..
لەسەردەمی پێش ئیسلام و بەهەزاران ساڵ پێش پێغەمبەری نازدارمان ئەم دیاردەیە بونی هەبووە .
لەپێش ئیسلامدا واباوبووە کاتێک لەجەنگەکاندا پیاوان دەکوژران و ژنانیان بەدیل دەگیرا و بۆ کاری پاککردنەوەی ناوماڵ و سێکس بەکاردەهێنران و دەگۆڕدرانەوە بەگەنم و جۆو ئاژەڵ و….هتد
کاتێک ئیسلام هات ئەم دیاردەیەی ڕێک خست تا بەو شێوە وەحشیی گەرێتییە نەڕوات بەڕێداو بەچەند قۆناغێک ئەمری کرد بەنەکردنی و هەوڵی دا بۆنەهێشتی ،چونکە دیادەیەک بوو ڕیشەی داکوتی بوو ،دەیان ساڵ بوو ،کرابوو بەیاسا
ئەو ئافرەتانەی کەس و کاریان دەکوژرا لەجەنگەکاندا ،بێکەس دەمانەوە ،بۆیە دەبوو وەک وەفایەکی ئینسانی ئەو ئافرەتە بێکەس وکارانە بەخێوبکرێن و ڕێزیان لێ بگیرێت ،،،ئیسلام هات ئەو ئافرەتانەی بەیاسایەک ڕێکخست ،کە؛
هەر ئافرەتێکی بێکەس کەمێردەکەی یان باوکی هاتووە و دژی موسڵمانان جەنگاوە ،دەگیرا( بەسەبایە)
واتا نە سێکسی لەگەڵ دەکرا و نەئیشی ناو ماڵیشی پێدەکرا بەڵکو دەگیران و لەماڵێکدا کودەکرانەوە و خزمەت دەکران و ڕێزیشیان لێدەگیرا تەنیا دەست بەسەر دەکران ،،،
ئائەمە پێی دەوترێ سەبایە ،کە زۆربەی مولحیدە بێدینەکان ئەم ڕاستییە نازانن و لەگەڵ کەنیزەک تێکەڵی دەکەن،،،
بامن پێت بڵێم کەنیزەک (او ملکت ایمانهم چییە)؛
ئەگەر یەکێک لەموسوڵمانان بیویستایە زەواج بکات لەگەڵ یەکێک لەو ئافرەتانە قورئانی پیرۆز چەند مەرجێکی دانابوو ،واتا نەدەتوانرا ڕاستەوخۆ یەکیان ببەیتەماڵەوە وەک ئەو مولحیدانە بەنەزانیی یان بەدرۆ باسی دەکەن
ئەمەش مەرجەکان بوو
۱.دەبێت ڕەزامەندی خۆیی لەسەربێت
یەکەم ـ دەبێ مارەی بکەیت
دووەم ـ دەبێ پرس خاوەنەکەی بکەیت ،کە سەحابەیەک بوو هەموویان یان چەند دانەیەکیانی بەخێو دەکرد
سێیەم ــ وەدەبێ مارەییشی بدرێتێ
چوارەم ــ دەبێ بەجوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و
پێنجەم ــ هەرکاتێک منداڵێکی بوو ،ئیتر پێی ناوترێ کەنیزەک و خۆی و منداڵەکەشی ئازاد دەبن و حسابی کەنیزەکی بۆناکرێ ،
شەشەم ــ ئەگەر یەکێ لەم کەنیزەکانە چوون زینایان کرد لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ئەوا سزای زیناکەی دەبێت بەنیوەی سزای ئافرەتێکی ئازاد بێت واتا کەمتر سزادەدرێ لەسەر زیناکەی…(ئەمەش ڕەحمی خودایە بۆی)
فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (25)
لێرەدا دەمەوێ بڵێم ئێستاش وڵاتی بەناو ئەورووپی و جولەکە ،ئافرەت دەفرۆشرێت،،،لەناو پایتەختی ئیسرائیل ئافرەت دەفرۆشرێت بەپارەو بۆکاری سێکسی بەکریان دەهێنن ،نەک تەنیا بۆکاری سێکسی بەڵکو ڕۆحیان دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن،لەوڵاتی نەرویج و هۆڵداو …هتد ئافرەت لەناو شوشەدانراون و دەفرۆشرێن .
لێرەوە دەمەوێ تەحەددایەک بکەم ئیسلام باشترین چارەسەری بۆ ئەو دیاردەیە دانەناوە ،کەبڵێت ئەو دیاردەیە پێش ئیسلام نەبووە ،
کەواتە ئافرەتێک مارە بکرێت و مارەیی بدرێتێ و بەجوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ئازاری جەستەیی و ڕۆحی نەدرێت و منداڵی ببێت و دواتر منداڵەکەی ببێتە سەرکردەی موسڵمانان،دەبێت ئەم ئافرەتە ئیسلام چی زوڵمێکی لێکردبێت ،

ملک الیمینى پێغەمبەر

ئەحمەد صبحى منصور دەڵێت :
لەیادمە لە ئاست ئەو ئایەتەدا (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاءَ اللَّـهُ عَلَيْكَ… بةريز ئەو ملک الیمینە لە جەنگ دەستى نەکەوتووە . بەڵکو وەک بەخشین لەدەرەوە بۆى هاتووە . واتا لە دەوڵەتى ئیسلامى بە کۆیلەکردن و بەجاریەکردن نییە . بەڵکو لە دەرەوەى دەوڵەتى ئیسلامى هەبووە و هەندێک لەوانە بەدیارى بۆیان ناردووە وەک (المقوقس) ، پێغەمبەریش کردوویە بە هاوسەر و هاوژین . بۆیە هیچ هەڵە و نەنگیەک لەوەدا نییە . ئەو ئافرەتە بە جاریە کرابوو ، ئێستا ئازاد بووە و بووەتە هاوسەرى پێغەمبەرێکى مەزن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…