29/03/2020

کۆرۆنا + بۆردومانی تورکیا + گورگەکان= !

فرحان جبرائیل علی

برادۆست میدیا

لەهەر گۆشەنیگایەک بروانیە ژیان بۆنی مەرگی لێدێت، دڵت بەهیچ شتێک خۆش نیە، ئاواتەخوازی زوو بمری، زۆربەی دانیشتوانی نزیک لە کوێستانەکانی کوردستان و ناوچە شاخاویەکان، کەوا بژێوی ژیانیان پەیوەستە بە مەڕوماڵات و ئاژەڵ بەخێوەکردن، لە بهارانیش فرۆشتنی ڕێواس و گەنگر و کاردی و کوارک…هتد، ئێستا بێبەشن لە هەموو شتێک کەوا ساڵانە بە تامەزرۆیەوە چاوەرێی ئەو وەرزەیان دەکرد، هەموویان لەدەست چووە، چونکە هەموویان کەرەنتین کراون لەماڵەوە، ئەگەر تاک تاکی خانەوادەکانیش ئێواران بەدوای ئاژەڵاکانیان بگەڕێن لە ترسی سەربازەکانی تورکیا ناتوانن هەموو شوێنێک بگەرێن کەمەک نزیک سەربازگەکانیان بکەونەوە بە دۆشکەو ئارپیچی و گولـلە و  هاون و موشەک پێشوازیان لیدەکەن، بەناچاری دەگەرێنەوە ماڵەوە ئاژەڵەکانیان ڕاسپاردەی سروشت دەکەن، ئەو سروشتەی ئێستاش جیاوازە لەگەل هی چەند ساڵێک پێش ئێستا، چونکە ئاژەڵی دڕندە  وەکو گورگ گەلەک زۆربونەو هەژمار ناکرێن.
جا پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان میکانیزمێک بۆ ئەو باردۆخە چەق بەستووی خەلکی ئەو ناوچانە بدۆزێتەوە، هەر هیچ نەبێت دەستوەکەریەکیان بۆ بکات، جا لە رێگای بریکارەکانی خۆراک یاخود ئەو دەزگایە خێرخوازانەی ئیستا لە گۆڕەپانەکانی کوردستان دەخولێنەوە دەستی هاوکاری بۆ ئەو خەڵکانە درێژ بکەنن!

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…