24/10/2018

چیرۆکی ئەو هاندەرەی لە چوارقوڕنەوە خۆی گەیاندە لای ڕۆناڵدۆ

شەوی ڕابردوو لەدوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان مانچستەریونایتد و یۆڤانتۆس گەنجێک بەتامازۆییەوە خۆی گەیاندە لای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس و بەئاواتەکەی گەیشت و چەند وێنەیەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە پرتوگالیە گرت و وێنەکانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

دیلمان ئەوگەنجەیە کە خەڵکی کوردستانە و پێشتر دانیشتویی چوارقوڕنە بوەو ماوەی دووساڵە لەووڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیەو یەکێکە لەهەوادارە سەرسەختەکانی ڕۆناڵدۆی پرتوگالی شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئەوەی پیاوانی پۆلیس ڕێگری لێدەکەن وێنە بگرێت بەڵام ڕۆناڵدۆ خۆی دەستی بۆ درێژ دەکات و چەند وێنەیەکی لەگەڵ دەگرێت.

ئەم گەنجە لە ئێستا لە ووڵاتی بەریتانیا سەرقاڵی کاری سەرتاشیە و هەمان ستایلەکانی ڕۆناڵدۆ دووبارە دەکاتەوەو زۆرێکیش بە ڕۆناڵدۆی پرتوگالی دەچوێنن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

عێراق بەرهەمی نەوتی خۆی کەمدەکاتەوە

عێراق: وه‌زیری‌ نوێی نه‌وتی‌ حکومەتی عێراق جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ کەمکردنەوەی بەرهەمهێن…