11/04/2020

هەولێر: تووشبوویەکی کۆڕۆنا دوای چاکبوونەوە دەستگیرکرا

هەولێر

دوای چاکبونەوەی لە ڤایرسی کۆڕۆنا، هاوسەری ئەو ئافرەتی لە گەڕەکەی کارێزانی هەولێر پرسەی بۆ دانرابوو، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرا.

مستەفا ئیبراهیم، هاوسەری ئەو ئافرەتی لە 20ی مانگی 3 لەهەولێر کۆچی دوای کرد، دواتر خانەوادەکەی پرسەیان بۆ دانا، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەک لە خانەوادەی ناوبراو بە برادۆست میدیا راگەیاند، ”  ئیبراهیم مستەفا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای چاکبوونەوە لە پەتای کۆڕۆنا، نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، بەڵام دوای نیوەڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە.

ئەم سکاڵایەی داواکاری گشتی دوای ئەوە دێت کە بەهۆی ئەوپرسەوە نزیکەی 100 هاوڵاتی تووشی کۆڕۆنا بوون، بۆیە وەزارەتی تەندروستی و داواکاری گشتی بەبیانووی شکاندنی رێنماییەکانی حکومەت و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان، سکاڵایان لەسەر چوار کەسی نزیکی ژنە کۆچکردوەکە تۆمارکردوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…