10/09/2019

نوسراوێكی به‌په‌له‌ ده‌درێته‌ هێزه‌كانی ناوخۆ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی ده‌كات، ناوی ئه‌و ڕێپێدراوانه‌یان بۆ ئاراسته‌ بكه‌ن كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ به‌كالۆریۆسن.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تیی ناوخۆ كه‌ واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌دی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كراوه‌، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌زووترینكات و له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌دوای گه‌یشتنی نوسراوه‌كه‌، ناوی ئه‌و ڕێپێدراوانه‌ ڕه‌وانه‌ بكه‌ كه‌ ده‌رچووی كۆلێژن.

هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا فۆرمێكیشی هاوپێچ كردو داوایكردوه‌، ناوی چواری و ڕێكه‌وتی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زانكۆیان بۆ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، ئامانج له‌داواكردنی ئه‌و زانیاریانه‌، كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌رییه‌ بۆ ئه‌و رێپێدراوانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…