13/09/2019

سەرۆک ترامپ: بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی 15 کاندیدم لەبەردەستدایە

برادۆست میدیا

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بەدووری زانی داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ بکات پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا بگرێتەدەست، ترەمپ وتی،” 15 کاندیدم لەبەردەستدایە بۆ ئەو پۆستەی کە پێشتر بەدەست جۆن بۆڵتنەوە بوو.

لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە دۆناڵد ترەمپ، ئەرکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بە پەمپێیۆ بسپێرێت و لە هەمان کاتیشدا بەردەوام بێت لە کارەکەی خۆی وەکو وەزیری دەرەوە، بەڵام سەرۆک ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند،” بەنیاز نیم ئەو هەنگاوە بنێم”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا،” ئێستا 15 کاندیدم لەبەردەستدایە”، ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەو لێدوانەی دێت کاتێک وتی،” لیستێکی کورتی پێنج کەسیم لەبەردەستدایە”. وتیشی هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کێ ئەو پۆستە بگرێتە دەست.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری زۆرە دۆناڵد ترەمپ زاواکەی راسپێرێت بۆ ئەو ئەرکە، هەروەها جەنەڕاڵی خانەنشینکراو کیث کیلۆج کە ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتیمانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنسە یەکێکە لە کاندیدەکانە، هەروەها نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک و جێگری پێشووی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ڕیک وادڵ و نوێنەری ئەمەریکا بۆ ئەڵمانیا ڕیچارد گرینڵ لە نێو لیستی کاندیدەکاندان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…