29/06/2019

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عێراق نرخی ڤیزای وڵاتەکەی دیاریکرد

برادوست میدیا

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عێراق رایگەیاند، نرخی ڤیزای چونه‌ ناوه‌وه‌ی توركیای بۆ عێراقییه‌كان دیاریكردوە کە ۳٥ دۆلارە، داواش ده‌كات له‌و نرخه‌ زیاتر وه‌رنەگیرێت.

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عێراق رایگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و رایگەیاند، ” تێچوی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی ۳۰ دۆلاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی باجدا ده‌بێته‌ ۳٥.٤۰ دۆلاری ئه‌مریكی”.

بالیۆزخانەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌بێت هاوڵاتی داوای ڤیزای جۆری c1 بكات له‌ رێگای ئه‌و نوسینگانەی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی له‌ نێوان باڵیۆزخانه‌ و عێراقییه‌كان رێكده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن.

باڵیۆزخانه‌ی توركیا ئاگاداری هاوڵاتیانی عێراق دەکاتەوە دەڵێت، “ئەگەر داوای پاره‌یه‌كی زیاتر له‌م پاره‌یه‌ كرا كه‌ دیاریكراوه‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ین، له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا ئاگادار بكه‌نه‌وه‌”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …