08/09/2019

ترەمپ؛ نەمتوانی شەڕ رابگرم و ۱۲ کەسی بێتوانیشم کردە قوربانی

برادۆست میدیا

دوای کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی لە ئەفغانستان دۆناڵد ترەمپ دانوستاندنەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی “تاڵیبان” هەڵوەشاندەوە.

دوێنێ شەممە لەئەفغانستان سه‌ربازێكی ئه‌مریكی کوژرا و ۱۱ی دیکەش برینداربوون، دواتر بزووتنەوەی “تاڵیبان” بەرپرسیارێتی ئەو کردەوەی لە ئەستۆی خۆی گرت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش وەک پەرچە کردار، دانوستاندنه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هەڵوەشاندەوە.

تره‌مپ، رایگەیاند، بەنیاز بوو ئەمڕۆ یەکشەممە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی ئەنجامبدات‌ له‌گه‌ڵ “گه‌وره‌ سەرکردەکانی” بزووتنه‌وه‌ی “تاڵیبان” لە كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كامپ دێڤید لە ویلایه‌تی ماریلاند، هه‌روه‌ها بەنیاز بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان کۆببێتەوە.

تره‌مپ، لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی له‌ “تویته‌ر” نووسیویه‌تی: “هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی “تاڵیبان” به‌رپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆی خۆی، گفتوگۆكانم هەڵوەشاندەوە”.

ترەمپ، گوتی، “لەمیانی دانوستاندنەکانی ئاشتی نەیانتوانی رێکبکەون لەسەر راگرتنی شەڕ، بەڵکو 12 کەسی بێتاوانیشیان کوشت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…