17/02/2020

بەرگری شارستانی سۆران ئاماری چەند رۆژی رابردووی بەھۆی بەفر بارینەوە راگەیاند

 

برادۆست میدیا – سۆران

ئەمڕۆ دووشەمە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا بەیار باڵەکی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران  ئامارەکانی زیانی بەفر بارینی ڕۆژانی رابردوو بۆدەزگاکانی راگەیاندن خستە روو.

۱-رووخانى کەپرى حەوشەى ماڵى هاووڵاتى لە گەرەکى کۆرەک لە سۆران.
۲- رووخانى کەپرى حەوشەى ماڵى هاووڵاتى لە گەرەکى وەستا رەجەب لە سۆران.
۳-دارمانى سەقفى پێشانگاى فەرش و موکێت هاووڵاتى کە لە ئاسن و جەمەلۆن دروست کرابوو لە شەقامى بارزانى نەمر لە سۆران.
٤-دارمانى سەقفى هۆڵى بۆنەکانى هەستى لە گەرەکى (اسقلا) کە لە ئاسن و جەمەلۆن درووست کرابوو.
٥- دارمانى سەقفى چوار (٤) پێشانگابۆ کرین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کە لە ئاسن و جەمەلۆن دروست کرابوو لە نزیک ناوچەى پیشەسازى سۆران کە بووە هۆى بەرکەوتنى زیانێکى زۆر بە (٥۰) ئۆتۆمێلى جۆراو جۆر.

٦- دارمانى سەقفى غەسلى ئۆتۆمبێل شوشتن لە نزیک دەروازەى سۆران کە بووە هۆى زیان گەیاندن بە (۳) ئۆتۆمبێل کە بەهۆى ناجێگیرى کەش و هەوا ئۆتۆمبێلەکان لەوێ راگیرا بوون.
۷-دارمانى سەقفى دوکانێکى چاک کردنەوەى ئۆتۆمبێل لە ناوچەى پیشەسازى سۆران کە بووە هۆى زیان گەیاندن بە (۲) ئۆتۆمبێل کە لەدوکانەکە راگیرابوون.
۸- رووخانى بەشێک لە خانووى هاووڵاتیەک لە گەرەکى (اسقلا).
۹-دارمانى سەقفى کارگەى نایلۆن لە نزیک ناوچەى پیشەسازى سۆران.
۱۰- دارمانى سەقفى کارگەى پلاستیک لە نزیک ناوچەى پیشەسازى سۆران.
۱۱- دارمانى سەقفى کارگەى دروست کردنى بالیفى (طبی) لە نزیک ناوچەى پیشەسازى سۆران.
۱۲- دارمانى سەقفى کۆگایەکى پەینى کشتوکاڵ کە ٥۰۰ تەن پەینى کیمیایى تیادا بوو لە نزیک ناوچەى پیشەسازى سۆران.
۱۳- دارمانى سەقفى غەسلى کالکان بۆ ئۆتۆمبێل شوشتن کە بووە هۆى زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تویوتا کرولا ۲۰۲۰.
۱٤-رزگار کردنى زیاتر لە (۱٦) هاووڵاتى و (٤٥) ئۆتۆمبێل کە لە رێگاکان درچوو بوون بە هۆى بەفرى زۆر.
۱٥-رزگار کردنى (۹) پێشمەرگە لە بنارى چیاى کۆدۆ کە بەهۆى بارینى بەفرى زۆر گیریان خواردبوو کە (۲) لەو پێشمەرگانە بەهۆى ژەهراوی بوونیان بە غاز بارى تەندرووستیان تێک چوو بوو رەوانەى نەخۆشخانە کران بەهاوکاری بەرێوەرێوەبەرایەتی بەشی پۆیسی چۆمان و بنکەی پۆلیسی حاجی ئۆمەران و گروپی ئۆتۆمبێلی ئۆفرۆدی چۆمان.
۱٦-کردنەوەى رێگاى گەلی عەلی بەگ لایەن تیمەکانمان کە ماوەى دوو رۆژ بوو ۷٥% رێگاکە گیرابوو بە هۆى لادانى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لەسەر ئەم رێگایە .
۱۷-رزگارکردنى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر بەهۆبارینى بەفرى زۆر لە رێگاى بێخاڵ گیرى خواردبوو کە (٥۰۰۰) مریشکى دەواجنى بارکردبوو .
۱۸- دارمانی هۆلی قوتابخانەیەک لە قەزای رواندز.
۱۹- دارمانی بەشێک لە کارگەی ئاوی کانی ‌لە بێخان.
۲۰- دارمانی شاخ لەنێوان سۆران و حاجی ئۆمەران کەبووە هۆی بریندار بوونی هاولاتیەک و زیان بەرکەوتنی دوو ئۆتۆمبێل.
۲۱- زیان بەرکەوتنی دوو یاریگا لە سنوری شارەدێی دیانا.
۲۲- دارمانی کەپرێک لە بەرێوەبەرایەتی یەکی میری لە سۆران

زیانی گیانی
بریندار بوونی (٤) چوار کەس.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…