02/06/2019

ئێران بۆ ئەمریکا؛ دەتوانین کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانتان لە کەنداو لەناوببەین

برادۆست میدیا

سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، موشەکەکانی ئێمە دەتوانن زیان بە کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا لە کەنداو بگەینن و هۆشداریشی دایە ئەمریکا کە هەرجۆرە روبەڕوبونەوەیەک لە رۆژهەڵاتی ناوین نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەر و ١٠٠ دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ئێرانی لە زاری یەحیا رەحیم سەفەوی، سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، “کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین لە مەودای موشەکەکانی ئێمەدان و دەتوانین زیانی کوشندەیان لێبدەین”.

سەفەوی هۆشداریش دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، “هەرجۆرە روبەڕوبونەوەیەک لە ناوچەکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەرو ١٠٠ دۆلار و ئەو نرخەش بۆ وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و هاوپەیمانەکانی وەکو ژاپۆن و کۆریای باشور بارگرانیەکی گەورە دەبێت و قبوڵ ناکرێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمیلێ…