24/08/2020

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌زای كه‌لاری سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی سێ بوومه‌له‌رزه‌ روویانداوه‌.

كه‌شناسیی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌ كاتژمێر 10:70 خوله‌كی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێكخته‌ر له‌ قه‌زای كه‌لار روویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بووله‌رزه‌ی دووه‌م كاتژمێر 6:01 خوله‌كی ئێواره‌ به‌ گوڕی 3.3 پله‌ روویداوه‌ و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ هه‌ستیان پێ نه‌كردووه‌.

كه‌شناسیی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ كاتژمێر 11ی شه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌م روویداوه‌ و گوڕه‌كه‌ی 3.7 پله‌ بووه‌ و قوڵایی بوومه‌له‌رزه‌كانیش له‌ 16 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لار بووه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

پلەکانی گەرمی دادەبەزن

برادۆست میدیا: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى كه‌ش…