24/03/2019

کەلار؛ قایمقامیەتی قەزاکە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

برادۆست میدیا ـ گەرمیان

قایمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی شاری کەلار و دەوروبەری بەهۆی ئەوەی کە ئەگەری بارانبارینی بەهێز هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیه‌تى كه‌لار رایگەیاند “به‌ پێى پێشبینیه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌هێز له‌ ئارادایه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواتان لێده‌كه‌ین ئاگاداربن به‌ تایبه‌تى ئه‌و خانوانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر چه‌مى روبارى سیروان ئه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی نزیكن له‌ رێڕه‌وى ئاوى لافاو و ناوچه‌ نزماییه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌”.

لە راگەیەندراوەکەی قایمقامی کەلاردا هاتوە، “هه‌مو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان له‌ هه‌مو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاماده‌باشیدان و بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراویش داواتان لێده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌، قایمقامیه‌تى كه‌لار 07729969545، 07701573996. به‌رگرى شارستانى 115، پۆلیسى 104. شاره‌وانى 07701484231

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتوەتەوە و ئەگەری دروست بوونی لافاو لەچەند ناوچەیەک دەکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…