17/09/2019

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و هەندێک ناوچەش پەڵە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 37 پلە دەبێت و نزمترین 24 پلە دەبێت ئەمڕۆش لە سلێمانی بەرزترین 36 پلە و نزمترین 23 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دهۆك بەرزترین 36 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 38 پله‌ی سه‌دی و نزترین 29 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 36، سلێمانی 35، دهۆك 35، كه‌ركوك 37 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…