24/09/2019

کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە دەبێت و نزمترین 19 پلە دەبێت ئەمڕۆش لە سلێمانی بەرزترین 34 پلە و نزمترین 18 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دهۆك بەرزترین 33 پلە و نزمترین 17 پلە دەبێت لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 37 پله‌ی سه‌دی و نزترین 24 پلە دەبێت.

هەروەها چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 35، سلێمانی 35، دهۆك 34، كه‌ركوك 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…