29/01/2020

کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بارستە هەوایەکی سارد رو لە ناوچەکە دەکات و دەبێتە هۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و بەفربارین زیاتر دەبێت و باران بارینیش لە تەواوی ناوچە جیاوازەکان دەبارێت.

کەشناسی باسی لەوەشکردوە، ئاستی بارانبارینی پێشبینیکراو لە نێوان 10 بۆ 25 ملیم دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…