14/09/2019

بارانبارین دەستپێدەكات

برادۆست مدیا ـ ژینگەیی

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لە ھەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ۳۷ و سلێمانی ۳۳ و دھۆك ۳٦ پلە لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما ۳۸ پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ھەوری تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…