16/03/2020

كه‌شناسى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌رباره‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌

برادۆست میدیا ـ ژینگەیی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان زانیارى له‌باره‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕٍۆی شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست “برادۆست میدیا” كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “كاتژمێر 10:14 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیخته‌ر به‌ قوڵایی 30 كم له‌ دووری 35 كم له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر روویدا”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوارووی شارۆچكه‌ی حه‌مدانیه‌ى نێوان شاری هه‌ولێر و شاری موسڵ، هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌ “.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…