22/01/2020

كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

برادۆست میدیا ـ ژینگەیی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى شه‌پۆلێكى سه‌رما و به‌فر و باران بارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست “برادۆست میدیا” كه‌وتووه‌، سبه‌ى شه‌و بارسته‌ هه‌وایه‌كى سارد روو له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هەرێم ده‌كات.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 24 ى 1 ى 2020، باران له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بارێت، هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكى به‌فربارین سه‌نته‌رى پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زا و ناحیه‌كانى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کەشناسییە

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…