07/05/2019

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

برادۆست میدیا ـ ژینگەیی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٠ و نزمترین ١٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٨ بە ١٧ و دهۆک ٢٨ بە ١٩ و کەرکوک ٣١ بە ٢٢ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٠ و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٩ بە ١٦ و دهۆک ٢٩ بە ١٨ و کەرکوک ٣١ بە   ٢٠پلە دەبێت.

هـ.ع

No photo description available.

No photo description available.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…