16/09/2019

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ  و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما ۳۹ پلە دەبێت و نزمترین ۲۸ پلە دەبێت و سبەی لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەورو هەتاو ت، ئەمڕۆش لە سلێمانی بەرزترین ۳۹ پلە و نزمترین ۲۷ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ دوشەممە لە دهۆك بەرزترین ۳۷ پلە و نزمترین ۲٤ پلە دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە ٤۲ پله‌ی سه‌دی و نزترین ۲۹ پلە دەبێت.

هەروەها سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر ٤۰، سلێمانی ٤۰، دهۆك ۳۸، كه‌ركوك ٤۳ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…