21/08/2019

لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان  25 بۆ 45 پلەدا دەبن.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 44 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 43 پلە دەبێت، لە دهۆك بەرزترین 41 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 45 دەبێت.

هەروەها سبەی پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 40، سلێمانی 40، دهۆك 39، كه‌ركوك 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…