04/02/2020

كەشناسی هەرێم لەبارەی شەپۆلێكی بەفرو باران هۆشداری دەدات

ژینگەیی

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند”  لەشەوی پێنجشەممە  كاریگەری  شەپۆلێكی بەفر و باران بارین  لە كاتەكانی درەنگ  ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات، رۆژی هەینی باران بارین  لەتەواوی ناوچەكان دەبارێت و بەفر بارینیش لەتەواوی ناوچە شاخاوییەكان  دەبارێت.

وتیشی،  لەشەوی هەمان رۆژ كاریگەریەكە  بەهێزتر دەبێت لەسەر هەرێمی كوردستان و  ئاستی باران بارینش لەهەندێ ناوچە بەهێزتر دەبێت .

ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژی شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە بەهێزتر دەبێت لەسەنتەر پارێزگای سلێمانی و دهۆك ئەگەری بەفر بارین دەبێت, لە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەمە كۆتای بەم شەپۆلە دێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…