13/01/2020

بەفربارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ دەستیپێكردوە

برادۆست میدیا

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەفربارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ دەستیپێكردوە.

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دوای هاتنی كاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردەی كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە بەفر بارین دەستپێكردوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا بەفربارین  بە شێوەیەكی پچڕپچڕ لە ناوچەكانی هیران – رەواندز – چۆمان – حاجی ئۆمەران – وەردە – مەمی خەلان – شیوەڵە وە لە چیاكانی كورك – هندرێن – كارۆخ – گرد ئاڵان – بەردی سۆر – گرد مەندی – بەردە بوك – سێ كێل و هەڵگورد –  ناحیەی سمێڵان دەبارێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە كەشناسی بڵاویكردبووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت، لە ناوچە شاخاویەكانیش بەفر دەبارێت.

لە بارەی پلەكانی گەرماوە ئاشكرایكردبوو، هەولێر بەرزترین پلە 9، سلێمانی 10 پلە، دهۆك 10پلە، كەركوك 12 پلەی سەدی دەبێت.

لە بارەی سبەینێ سێشەممە 14ی كانوونی دووەمی 2020، كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە كە لەبەیانیەكەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…