10/03/2020

بەسەدان گولە ھاوەن لە گوندێکی سنوری دەڤەری برادۆست دۆزرانەوە 

سیروان سابیر

برادۆست میدیا – سۆران

دۆزینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی نەتەقاوە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ، بەھۆی جەنگی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا بەسەدان شوێن بە مین و تەقەمەنی نەتەقاوە داپۆشراون  و ساڵانە تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە شاروشارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ئەو ناوچانەی بە مین و تەقەمەنی داپۆشراون، پاکدەکرێنەوە و شوێنەکان رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ ئاداری ٢٠١٩ ھاوڵاتیەکی گوندی بەرچیخەی شارۆچکەی سیدەکان لەکاتی کارکردن بەسەدان گولە ھاوەنی دۆزیەوە و تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مینی ھەولێر سەرقاڵی كۆكردنەوەی تەقەمەنی نەتەقاوە بوون کە بەشێوەی کۆگایەکی تەقەمەنی بوو .

رابەر ئەنوەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مینی ھەولێر، بە برادۆست میدیا راگەیاند:”دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە ھاوڵاتیەک لە گوندی بەرچیخە لەکاتی کارکردن بەسەدان گولە ھاوەنی دۆزیتەوە، ئەمڕۆ تیمێکی تایبەتی دەزگای گشتی کاروباری مین گەیشتنە شوێنی کۆگای تەقەمەنیەکە ھەموو گولە ھاوەنەکان کۆکرانەوە، دواتر لەشوێنێکی تایبەت لەناودەبرێن.”

رابەر ئەنوەر گوتیشی، زیاتر لە ٣٠٠ جۆری گولە ھاوەن و تۆپ دۆزرانەوە لە گوندی بەرچیخە، کە مەترسی بۆ سەر ھاوڵاتیان دروست دەکات.”

شایەنی باسە ئەم سنورە نزیکەی ٧٠ کیڵگەی مین ھەیە بە ڕووبەری ٢ ملیۆن مەتر چوار گۆشە بە مین و تەقەمەنی داپۆشراوە، ساڵانە بە دەیان ھاوڵاتی دەبنە قوربانی مین و تەقەمەنی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…