01/02/2020

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز توركیای هه‌ژاند

برادۆست میدیا

دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی هه‌فته‌ی رابردووی توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ ئەو ،ەڵاتەی هه‌ژاند.

ده‌سته‌ی كاره‌ساته‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی شوبات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.9 پله‌ به‌پێوه‌ری رێكخته‌ر ناوچه‌ی ئه‌لازیغ-ی هه‌ژاندووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قه‌زای سیفیرجه‌ی سه‌ربه‌ ئه‌لازیغ بووه‌ و له‌ قووڵایی 6.97 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌، تائێستاش زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

له‌ 24 مانگی رابردووش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.8 پله‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌ی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 41 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و هه‌زار و 600ی دیكه‌ش برینداربوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…