10/05/2019

بنگرد؛ بەهۆی هەورە بروسکەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو

برادۆست میدیا ـ رانیە

ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی ئایار، شوانێکی تەمەن ٤٩ ساڵ بەهۆی هەورە بروسکەوە بە سەختی برینداردەبێت و ژمارەیەک مەڕیش مرداربونەتەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بەناوی (ا،ا،ح) لە ناحیەی بنگرد شوانی مەڕەکانی بووە، هەورە بروسکە لێیداوە، خۆی بەسەختی برینداردەبێت و ژمارەیەک مەڕیش مرداربونەتەوە.

دوای ردوواوەکە خێرا شوانەکە بردراوە بۆ نەخۆشخانەی رانیە، لە ئێستا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە و باری تەندروستی تاڕادەیەک جێگیرە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…