04/04/2020

ئایا هەسارەی زەوی بەتەواوی خڕ و گۆییە یان هێلکەیی؟

برادۆست لایف ستایل -هەولێر

ئایا هەسارەی زەوی بەتەواوی خڕ و گۆییە یان هێلکەیی؟

ئەمە پرسیارێکە زۆر دەکرێت، هەست دەکەم زۆر جاریش بەهەڵە وەڵام دەدرێتەوە، لێرە لەچەند دێرێکی کەم وەڵامێکی دروست و زانستیانە بۆ ئێوە دەخەمەڕوو…

تیرەی گۆی زەوی لەکەمەری ناوەڕاست 12756 کیلۆمەترە، تیرەکەشی ئەگەر لەجەمسەری باکور بۆ جەمسەری باشور پێوانە بکرێت 12714 کیلۆمەترە، واتە تیرەکەی لەجەمسەرەکان 42 کیلۆمەتر کەمترە، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێژەی جیاوازیەکە تەنیا لەسەدا 0.3 یە، واتە زۆر کەمە، لەبەر ئەوە بۆ چاوی ئێمە بەهیچ شێوەیەک هێلکەیی دەرناکەوێت نە لەوێنەکان و نە لەبۆشایی ئاسمان، بۆچاوی ئێمە بەتەواوی گۆییە، تەنیا لەڕووی ماتماتیکیەوە دەتوانین بڵێین سەدا سەد خڕ و گۆیی نیە و بڕێکی زۆر کەم هێلکەییە…

بۆ نمونە ئەگەر لەدووری دەیەها هەزار کیلۆمەتر تەماشا بکرێت بەچاو ئەوا بەتەواوی خڕ و گۆیی دەردەکەوێت و هێلکەییەکەی هەستی پێناکرێت، ئەویش هەروەکو ووتم لەبەر کەمی جیاوازی ڕێژەی نێوان تیرەکەیەتی لەکەمەری ناوەڕاست بۆ جەمسەری باکور…

بەهەمان شێوە بڕ و ڕێژەی جیاوازی نێوان بەرزترین خاڵ و نزمترین خاڵی سەر ڕووەکەی زۆر زۆر کەمە بەبەراورد بەتێکڕای تیرەکەی، لەبەر ئەوە دیسان چاوی ئێمە هەست بەو جیاوازیە ناکات ئەگەر لەبۆشایی ئاسمان تەماشا بکرێت یان ئەگەر سەرنج لە وێنەکان بدەین…

وەڵامەکە زۆر بەکورتی: بۆ چاوی ئێمە بەهەرشێوەیەک تەماشای بکەین تەواو خڕ و گۆییە، شێوەی هێلکەیی بوونی زەوی موبالەغەیەکی زۆری تێداکراوە، تەنیا لەڕووی ماتماتیکیەوە دەتوانین بڵێین سەدا سەد گۆیی نیە، ڕێژەکەش 0.3% کەمترە لە گۆییەکی پێوانەیی، واتە یەک لە سێ سەد، کەواتە تەنیا لەڕووی ماتماتیکیەوە زۆر کەم نیمچە هێلکەییە…

لوقمان حەوێز/ تێکساس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سێ بوومه‌له‌رزه‌ لە ناوچەیەکی هەرێم روویاندا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌…