06/08/2020

هەولێر: تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكانی دواخرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغی ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ ڕۆژی 2020/8/16 دواخرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،”بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغی ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادەی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری 9ی8ی2020، لەهەمانکاتدا دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی.”

بۆیە پەروەردەی گشتی هەولێر تاقیکردنەوەکان بۆ ڕۆژی 16ی8ی 2020 دوادەحات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…