21/09/2020

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بایکۆتی پڕۆسەکە دەکەن و خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەستپێدەکەنەوە.

دژایەتی خۆیان بۆ سیستمی ئۆنلاین دەردەبڕن و دەڵێن، ئەمجارە لە هەولێری پایتەختەوە دەنگیان دەگەیەننە دەسەڵاتداران.

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۱ی ئەیلوولی ۲۰۲۰، هەریەکە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕەزای، دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەنجومەنی فشار لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، “ماوەی شەش ساڵە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەشێوازی دەستکردنی جۆراوجۆر ستەم لە مامۆستایان و موچەخۆران دەکەن، هاوکات زۆر بێباک و خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ بێموچەیی و گرفتەکانی هاوڵاتیان دەکەن، بەتایبەتی گرفتەکانی پەروەردە و خوێندنیان بە تەواوەتی فەرامۆش کردوە، بەو هۆیەشەوە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێم لە داڕوخانی تەواوەتی نزیکبوەتەوە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە، “هیچ جۆرە شێواز و میکانزمێک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن سەرکەوتو نابێت و مامۆستایان پابەندنابن پێوەی، ئەگەر پێش ئەو بڕیارە داوا سەرەکییەکانی مامۆستایان جێبەجێ نەکرێت، کە بریتین لە پێدانی موچەی تەواوەتی بێ دەستکاری و لێبڕین هەمو 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنوسی موچەی پاشەکەوتکراو نەدراوەکان بەشێوەیەک مایەی رەزامەندی سەرجەم موچەخۆران بێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

بڕیار بۆ خوێندن لە پەیمانگە و سەنتەرە تایبەتەكان دەرچوو

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بۆ خوێندنی قوتابیانی…