14/09/2020

بڕیار بۆ خوێندن لە پەیمانگە و سەنتەرە تایبەتەكان دەرچوو

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بۆ خوێندنی قوتابیانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی كۆمەڵێك بڕیار دەرچووە و خوێندنی تێدا ڕێكخراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوولی 2020 یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە برادۆست میدیای ڕاگەیاند، بۆ چۆنیەتی دەست پێ‌ كردنەوەی خوێندن لە سەنتەر و پەیمانگە كۆمەڵێك پێشنیارمان ئاراستەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرد.

بەڕێوەبەری گشتی گوتی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە فەرمانی وەزاری ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر پێشنیارەكان دەركرد و شێوازی ڕێكخستنی دەوامی ئەو قوتابیانەی تێدا دیار کرد.

باسی لەوەش كرد، خوێندن لە پەیمانگەی نابیستان بەشێوەی تەناوب دەبێت و بەدوو وەجبە و نابێت بەریەكەوتنیان لەگەڵ یەكتر هەبێت و هیچ پۆلێكیش پێنج بۆ هەشت قوتابی زیاتر تێدا نابێت.

ڕوونی كردەوە، خوێندن لە پەیمانگەی ڕووناكی نابینایان لە پۆلی یەك تا پۆلی شەش لە نێو پۆل دەبێت و بەشێوەی تەناوب و بە دوو وەجبە هیچ بەركەوتنێك لە نێوانیان نابێت و هەر پۆلێك پێنج بۆ هەشت قوتابی لە خۆ دەگرێت، هەروەها قوتابینی پۆلی “حەوت و هەشت و نۆ” دەوام ناكەن و وانەكانیان بەشێوەی ئەلكترۆنی پێ‌ دەدرێت .

بەڕێوەبەری گشتی گوتی، بۆ قوتابیانی پەیمانگای هانا نابێت هیچ هۆڵێك هەشت قوتابی زیاتری تێدا بێت و دەوام بەشێوەی تەناوب بە دوو وەجبە دەبێت، هەروەها پەروەردە و ڕاهێنان بە تەواوی لە پەیمانگەی ئاوات بۆ پەروەردەی مێشك ڕادەگیرێت و بۆ سەنتەرەكانی ئۆتیزم دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەپێی هەلومەرج كە دەوام بكرێت یان ڕابگیرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…