10/09/2020

وەزیری پەروەردە: بڕیارماندا پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتای لەناو پۆل بخوێنن

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوەوە و چەند بڕیارێکی لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن دەرکرا.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بڕیاردراوە رۆژی 27 مانگی نۆ خوێندنی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە ئەوەش بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

وەزیری پەروەردە وتیشی بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان رۆژی 10 ی 10 خوێندنی پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتای لە ناو قوتابخانەکان دەسپێدەکات.

هەروەها وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد ئەم بڕیارانە بۆ سەرجەم خوێندنگا حکومی و ئەهلیەکانە و دەبێت هەمووی جێبەجێبکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی 2 ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا خوێندنی ئەمساڵ بە ئەلیکترۆنی بێت بەڵام بڕیارەکە ڕەخنەی زۆری لێگیرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…