07/08/2020

مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی داوایەک لەسەرۆکی پەرلەمان و وەزیری پەروەردە دەکات

بەڕێز / سەرۆکی پەرلەمان
بەڕێز / وەزیری پەروەردە
سڵاو ئازیزانم/
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی پۆلی ١٢ ڕۆژی ٢٨/ ٧/ ٢٠٢٠ گروپی A

سەرەڕای ئەوەی لە لایەن وەزارەت ئەمڕۆ پرسیاری ١٦، ٣٠، ٣٣ نمرەی تەواو بە قوتابی دەدرێت وە لە پرسیاری سی و هەشت (C, D) بە وەڵامی ڕاست دادەنرێت بەڵام پێویستە…
١-پرسیاری ١٨ نمرەی تەواو بە قوتابی ببەخشرێت لەبەر ئەوەی بەشی یەکەمی پرسیارەکە تەرکە بۆ ئەم ساڵ.
٢-وە پرسیاری ٢٢ کە ووشەی (shoulder) هاتۆتەوە لە کتێبی مامۆستا کە شیکاری دەکا بۆ قوتابی وەڵامەکەی بە /o/ دانراوە لەبەر ئەوەی بە هیچ نوسراوێک پیشتر ئەم هەڵەیە ڕاست نەکراوەتەوە پێویستە نمرەی تەواو بە قوتابیان ببەخشرێت.
٣-پرسیاری ٢٦ لە کتێب نیە بۆیە پێویستە نمرەی تەواو بە قوتابیان بدرێت.
٤-پرسیاری ٥٠ ئەم دەستەواژەیە تەنها لە کتێبی مامۆستا هەیە ناکرێت بۆ قوتابیان بێتەوە چونکە قوتابی تەنها کتێبی قوتابی و کتێبی ڕاهێنانی لەبەر دەستە. وە کتێبی مامۆستا تەنها ڕونکردنەوەیە بۆ مامۆستا ناکرێت لەوێ پرسیار بۆ قوتابیان بێتەوە. بۆیە پێویستە نمرەی تەواو بە قوتابی بدرێت.
لەگەڵ ڕێز و سڵاوم بۆ هەر بەڕیزێک گرنگی بە مافی قوتابیان دەدات.
مامۆستای زمانی ئینگلیزی
ئاکام ئازاد باڵەکی بۆ پەیوەندی کردن: ٤٤٢٤٧١١ ٠٧٥٠

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…