07/06/2020

تاقیکردنەوەی داخڵبونی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد

پەروەردەی: تاقیکردنەوەی داخڵبونی خوێندکارانی  12ی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2020، بە رەچاوکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان و رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاترێ ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاقیکردنەوەی تایبەت بە داخڵبون بۆ “تاقیکردنەوەی وەزاری” ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد، کە لە زیاتر لە سێ وانەدا کەوتون و بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەش ئەمساڵ خوێندکاران پۆلی 12 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام نادەن.

لە رۆژی 31ی مانگی رابردوو، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی پۆلی 12 بڕیارێکی چوار خاڵی پەسەندکرد، بە گوێرەی بڕیارەکە ئەمساڵ خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیانەوە، ئەوانەی دەرچون و دەرنەچون، داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان دەبن و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…