26/09/2019

￵ئەگەر منداڵەکەت حەزی لە خوێندن نەبوو لە پۆلی ￷(￵ ۱ تا ￷٦) ￵بنەڕەتی￷ -￵ئەرکی دایک و باوک چی دە بێت￷￵￷؟

￵خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷

ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كه‌ت حه‌زی له‌ خوێندن نه‌بوو له‌ پۆلی ( ￵۱ تا ٦) بنه‌ره‌تی !!!


– ئه‌ركی دایك و باوك چی ده‌بێت .؟￷￷

￵۱- هه‌ وڵبده‌ پرسیاری لێ بكه‌یت له‌ چی ترساوه‌ له‌ قوتابخانه‌ و بۆ چی حه‌زی لێنیه‌ به‌ هێمنی و یاریكردن لێ بپرسه‌ .

۲- ئایا هاوپۆله‌كانی هەراسانیان كردووه‌ یان گاڵته‌یان پێ كردووه‌ ؟

۳- هه‌ولبده‌ به‌رنامه‌ی خه‌وی رێك بخه‌ زوو بخه‌وێ‌ و زوو له‌ خه‌و هه‌لبستێ چونكه‌ كه‌می خه‌و منداڵ له‌ پۆڵ بێزار ده‌كات .

٤- كاتێ‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ یه‌كسه‌ر پێ مه‌لێ چیت خوێندوه‌ ،به‌شداریتكرد یان له‌ (تاقیکردنەوە) چه‌ندت وه‌رگرت با خۆی قسه‌بكات تۆ پێ ی بلێ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانت یاریت كرد سلاوت له‌ مامۆستا كرد وه‌رزش یان وینه‌تان كرد .

٥- كاتی زۆری بۆ دامه‌نێ‌ له‌ ماله‌وه‌ ده‌رسی پێ بلێی چونكه‌ بیزارده‌بیت هه‌ولبده‌ خۆی بلێت ئه‌و ده‌رسه‌م بۆ شه‌رح بكه‌ یان ئه‌و پرسیاره‌ چیه‌ ئه‌و كاته‌ تۆ یارمه‌تی بده‌
￵￷
٦- به‌رنامه‌ی كاتی بۆ دابنێ بۆ خوێندن و یاری كردن و سه‌یر كردنی تەلەفزیۆن یان سه‌ردانی كردن با چێژ له‌ كاته‌كانی ببینێ‌ باشترین شت دیاری كردنی كاتی خوێندنه‌ كه‌ خۆی حه‌ز بكات واته‌ به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ منداله‌كه‌ت چونكه‌ با هه‌ست بكات قوتابخانه‌ ته‌نها شوێنی خوێندن و نووسین نیه‌ به‌لكو زۆر شتی باش و كارامه‌یی ژیان له‌ وێ‌ فێرده‌بین.

۷- به‌رده‌وام هانی بده‌و پاداشتی بكه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وێنه‌كردنی جوان یاخود ئه‌گه‌ر هاته‌وه‌ ووتی ئه‌مرۆ له‌ وانه‌ی مۆسیقا گۆرانیم ووت ده‌ست خۆشی لێبكه‌ و پاداشتی بكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ماچێکیش بێت .

۸- به‌رده‌وام پێی بڵی تۆ زیره‌كی و سه‌ركه‌وتوویت هه‌رگیز پێی مه‌لێ ته‌مبه‌ڵی و مێشكت لای ده‌رسه‌كه‌ت نیه‌، به‌و شتانه‌ بێزار ده‌بێت و رقی له‌ قوتابخانه‌ و تۆش ده‌ بێته‌وه‌ .

۹- هه‌رگیز به‌راوردی مه‌كه‌ به‌ خوشك و برایه‌كانی یان هاوپۆله‌كانی پێ مه‌لێ ئه‌وان له‌ تۆ باشترن یان زیره‌كترن . ئه‌مه‌ كاریكی ده‌روونی خراپ ده‌خاته‌ سه‌ری رقی له‌ خوشك و برایه‌كانی و هاوپۆله‌كانی ده‌بێته‌وه‌ . به‌رده‌وام پێی بلێ‌ تۆ باشی به‌ڵام پار یان مانگێك پێش ئێستا باشتر بووی هه‌ولبده‌ باشتر بیت ده‌توانی باش بیت تۆ كه‌سێكی زیره‌كی .

۱۰- له‌كاتی بوونی هەڵه‌یه‌ك سه‌ردانی قوتابخانه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كان گفتوو گۆ بكه‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دروست بكه‌ .

۱۱- یارمه‌تی بده‌ خۆی كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر براده‌رێك یان هاوپۆله‌كه‌ی قه‌له‌مه‌كه‌ی برد با نه‌تۆرێ سكالای بگه‌ێنێته‌ لای دایك و باوك به‌لكو تێیبگه‌ێنه‌ خۆی له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری بکات .

۱۲- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد منداله‌كه‌ت له‌ قوتابخانه‌ شه‌رم ده‌كات یان نیگه‌رانه‌ یان ده‌ترسێ له‌ چونه‌ ته‌والێت یان یاری كردن یان چوونه‌ فرۆشگا بابه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌ مه‌كه‌ به‌ ئاسایی وه‌ریبگره‌ خۆی چاك ده‌بێت به‌ تێكه‌لاو بون و لاسایكردنه‌وه‌ی هاورێیه‌كانی .

۱۳- ئه‌گه‌ر منداله‌كه‌ت ئالووده‌بوو له‌ سه‌ر ئایپاد یان یارییه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كان کاتی بۆ دیاری بکە و بێ به‌شی مه‌كه‌ رۆژانی پشوو کەمێک پێی بده‌ با چێژ له‌و كاته‌ وه‌ربگرێت و كاتی بۆ دابنێ‌ باشتره‌ له‌وه‌ی مه‌حرومی بكه‌یت .

۱٤￵- ئه‌گه‌ر وانه‌ت به‌ منداله‌كه‌ت گوت با كاته‌كه‌ی زۆر دوورو درێژ نه‌بێت هه‌ر نیو كاتژمێر پشوێك وه‌ربگرێت یان یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ ئه‌و كاته‌ دووباره‌ ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ كاتی زۆر منداڵ بیانووی زۆر ده‌بینێته‌وه‌ بۆ خۆ دزینه‌وه‌.

۱٥- جه‌خت له‌سه‌ر نانی به‌یانی بكه‌وه‌ كه‌ نانی به‌یانی بۆ قوتابیان له‌ رووی ته‌ندروستی زۆر پێویسته‌ به‌تایبه‌تی بابه‌تی شیرەمەنیه‌كان و میوه‌. ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ وانه‌ی دووه‌م به‌سه‌ره‌وه‌ برسی بوو زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئاگای له‌ وانه‌ بێت و دووا ده‌كه‌وێت .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…