05/11/2019

گەنجێک دووساڵ لەسەر یەک بەخۆڕایی نەوتی سپی بۆ سەرجەم قوتابخانەکان دابین دەکات

تەها خدر تەها

برادۆست میدیا

دووساڵ لەسەر یەک گەنجێکی سەرمایەدار و خێرخواز بە خۆڕایی لەسەر ئەرکی خۆی نەوتی سپی بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری ناحیەی سیدەکان سەر بەقەزای سۆران دابین دەکات.

شێخ عبدوالواحید برادۆستی گەنجێکی سەرمایەدار و خێرخوازە، وەخەمخۆری سێکتەری پەروەردەیە، توانی بۆ دووەم ساڵە، نەوتی سپی بەسەر 70 قوتابخانەکانی سنووری ناحیەی سیدەکان دابەش بکات، کە نزیکەی 606 بەرمیل نەوتی سپی بوو.

شایەنی باسە دەڤەری برادۆست ناوچەیەکی شاخاویە زستانەکەی زۆر ساردە  ماوەی چەند سالێکە وەکو پێویست سوتەمەنیان بۆ دابین ناکرێت، قوتابخانەکان زۆر پێویستیان بەم نەوتە هەیە، چونکە تاک شت بتوانن کەوا قوتابیەکان خۆیان پێ گەرم بکەنەوە نەوتی سپییە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…