01/06/2020

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی و بڕیاری نوێی لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە ڕاگەیاند

برادۆست میدیا ـ هەولێر: ئالان حەمەسەعید، ڕایگەیاند، “ئە‌مڕۆ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی كە‌ ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت”.

وەزیری پەروەردە وتووشیەتی “بۆ ئە‌وە‌ی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان لێ ئاڵۆز نە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی‌ بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن. ئە‌و 3 خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابییانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە‌ و لێرە‌دا دە‌یاننووسم”.

بڕیار و ڕێنماییەکان:

1. نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی 4ی بنە‌ڕە‌تی تا 11ی ئامادە‌یی لە‌ 5 نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ 10 نمرە‌.

2. قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە‌:

أ. تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە‌. تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە‌ مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە‌ پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە‌.
ب. لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە‌ 10 نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن.

3. وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…