11/01/2020

له‌ په‌راوێزی ریزبه‌ندی زانكۆكانه‌وه‌

سیروان ئەنوەر مەجید

لایف ستایل ـ پەروەردەیی

رێزبه‌ندیكردنی زانكۆكان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ سه‌رباری خاله‌ لاوازه‌كانی كارێكی باشه‌ له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ نێو زانكۆكان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كێبركێ دروست ده‌بێت له‌وه‌ی بتوانن كێبركێی زانستی بكه‌ن و، ساڵ به‌ ساڵ هه‌نگاوی باشتر بنێن؛ بەڵام نەک بە گروپ یەکەم بوون.

به‌ڵێ، كاتێك زانكۆكانی كوردستان مانای زانكۆ وه‌رده‌گرێت:
گه‌ر له‌ روویی كارگێری و دامه‌زراوه‌ییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت و، دوور بێت له‌ هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێكی سیاسی؛ چونكه‌ گه‌ر سیاسه‌ت له‌ ده‌رگای زانكۆكان بێته‌ ژووره‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت زانستیش به‌ شێنه‌یی له‌ په‌نجه‌ره‌كان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش واقعێكی تاڵه‌ له‌ كوردستان و، به‌ هێزه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌…. خۆزگه‌ له‌مانیش كه‌سی شیاو داده‌نرا، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌ی جار له‌ سه‌ر ئاستی خۆره‌پێشكردن و، زمانی ماستاوكردن و، دوو روويي و، ملشكاندن ده‌بێ.

به‌ر له‌ رێزبه‌ندیكردن پێویسته‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا:
دامه‌زراوه‌كان سه‌ربه‌خۆ بكات له‌ رووی كارگێری و داراییه‌وه‌؛ هاوكات گؤڕانكارییه‌كی ریشه‌یی بكات له‌ چه‌مكی سه‌ركردایه‌تی زانكۆو، كارگێری و، دانانی پله‌كان له‌ سه‌ر ئاستی شیاوی و لێهاتوویی و، كاتی دیاریكراو بۆ پۆسته‌كانیان و، هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌مووان، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی!

پێویسته‌ مامۆستای زانكۆ شكۆی زانستی هه‌بێت و، پاڵپشتی بكرێت و به‌شدار بێت به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی زانكۆ و حكومه‌ت…مامۆستای زانكۆی توانستدار و به‌رهه‌مهێن و ئاست باڵا پێویسته‌ پاداشت بكرێ؛ بۆ ئه‌وه‌ی كێبركێی زانستی له‌ نێو خودی خۆیان هه‌بێ…چونكه‌ مامۆستا كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی گۆڕانكاریه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆو كۆمه‌ڵگا.

هاوكات فێرخوازیش سه‌نته‌ربكرێ له‌ وه‌رگرتنی زانسته‌كان و، ڕۆڵی ئه‌رێنی هه‌بێ….زۆر پێویسته‌ چاودێری ده‌رچووانی زانكۆكان بكرێت دوای ده‌رچوون و، هه‌وڵی كار دۆزینه‌وه‌یان بۆ بكرێ له‌ بازاڕی كار….زانكۆكان به‌ كۆمه‌ڵگا ئاشت بكرێنه‌وه‌… بابه‌ته‌كانی زانكۆیی تازه‌ترین ئه‌پده‌یتی زانكۆیه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان بێ، توێژینه‌وه‌كان ته‌نها مه‌به‌ستی ته‌رقیه‌كردن نه‌بێ؛ به‌ڵكو بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و بازاڕی كار بێ…سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كان كارا بكرێن.

هه‌وڵی توانستسازكردنی به‌رده‌وامی مامۆستایانی زانكۆو و زانكۆییه‌كان بدرێ، دروستكردن لینك له‌ گه‌ڵ زانكۆیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان له‌ ترۆپدابێ، گرنگی دان به‌ زمانی ئینگلیزی به‌ پله‌ یه‌ك، هاوكات وه‌رگێڕانی سه‌رچاوه‌ی زۆریش بۆ زمانی دایك بكرێ، زانكۆكان شوێنه‌كانیان شیاوی زانكۆ بێت.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین..
ئه‌م رێزبه‌ندیه‌ی وه‌زاره‌ت كاتێك به‌رهه‌مدارده‌بێ گه‌ر بێ لایانه‌نه‌و ئه‌كادیمیانه‌و به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ده‌ست بخاته‌ سه‌ر كێشه‌كانی سه‌روو و چاره‌سه‌ریان بكات؛ وێڕای نەهێشتنی خاترانەو زۆن لە بە گروپ یەکەم بوونی زانکۆکان…! له‌ دواجار ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو كوردستانه‌كه‌مان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وەڵامی پرسیارەکانی یەکەم تاقیکردنەوەی پۆڵی 12ی وێژەیی و زانستی بڵاوکرایەوە

برادۆست میدیا ـ پەروەردە: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی پرسیارەکانی ی…