03/04/2020

چارەسەری دلەڕاوکێ

سەردار بایزید

پەروەردەی

١.پێش هەموو شتێک ئەوە بخەرە مێشکی خۆتەوە کە ئەم کێشەیەی تێیدایت کاتیە، پێویست ناکات مێشکی خۆتی پێوە ئازار بدەیت، چونکە کاردەکاتە سەر باری تەندروستیشت.

2-ئارام بەرەوە و زاڵبە بەسەر دڵەڕاوکێکەتدا، هەوڵبدە بە سادەیی لە گرفتەکان تێبگە و گرانی مەکە لە خۆت، پشوو بدە و خۆت ماندوو مەکە بەکارەوە.

3-دوورکەوەرەوە لەو شوێنانەی قەڕەباڵغ و بێزارکەرن، هەوڵبدە بچۆرە نێو پارک و دیمەنە سروشتیەکان و بچۆرە دەرەوەی ماڵ بەپێ یان ئۆتۆمبیل، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئاسوودەت دەکەن و یارمەتیت دەدەن.

4-هەوڵبدە بە دووربیت لە بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان وەک کۆمپوتەر و مۆبایل و تەلەفیزیۆن، لایەنی کەم بۆ ماوەی ڕۆژێک، چونکە هەموو ئەم ئامێرانە هۆکارن بۆ زیادکردنی دڵەڕاوکێ و بێزاری.

5-ئەو خۆراکانە بخۆ کە یارمەتیت دەدەن پشوو بدەیت و مێشک ئارام دەکەنەوە وەک شوکوڵاتە، پسکیت، ماست، بەڵام زۆر خۆری مەکە تا قەڵەو نەبیت.

6-لەجێگای بێدەنگ دابنیشە و گوێبگرە زیاتر وەک لەوەی تۆ بدوێیت و قسە بکەیت.

7-بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت و کەسانی نزیک و لەباوەشگرتنیان تا هەست بە ئاسوودەی بکەیت.

8-خواردنەوە گەرمەکان وەک قاوە و چا هێور دەکەنەوە، هەستێکی خۆش پێ دەبەخشن بەڵام بەبڕی پێویست بیخۆرەوە
سەرچاوە نەخۆشیە دەروونیەکان هۆکار و چارەسەری

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…