10/11/2019

پرسی لابردنی بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەکارەکەی سەرهەڵداتەوە

برادۆست میدیا

بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ریگەیاند، لە کارەکانی بەردەوامە و ئەو بڕیارەی وەزیری پێشووی پەروەردە تا ئێستا کاری پێ ناکرێت.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە بڕیاری لابردنی لە پۆستەکەی ڕایگەیاند،” تا ئێستا پرسی دوورخستنەوەی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و یەکلایی نەکراتەوە، بەڵام بەردەوامە لەکارەکانی.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتیشی،” پۆستەکەم پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە و دەبێت هۆکارێکی باوەڕپێکراو هەبێت بۆ لابردنم.

لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێم و بەبڕیاری پشتیوان سادق، وەزیری ئەوکاتەی پەروەردە، بڕیاری دورخستنەوە بۆ دڵاد عومەر دەرکرابوو، بەڵام ئەوکات ناوبراو پابەند نەبوو بە بڕیارەکە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…