03/02/2019

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی بۆ تاقیكردنەوەكان دەردەكات

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕێنماییەكەی دەربارەی گزی كردنی ڕایگەیاندووە، دوابەدوای سیستەم و ڕێنماییەكانی ئەزموونە گشتییەكان سەبارەت بە گزی كردنی خوێندكار لە بازنەكانی دووەم و سێهەمی قۆناغی بنەڕەتی ڕێنمایی ژمارە 12 خاڵی یەكەم و دووەم و قۆناغی ئامادەیی ڕێنمایی ژمارە 9 خاڵی یەكەم و دووەم بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2018-2019) جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی ڕێنماییەكە، “گزی كردن لە تاقیكردنەوەی نووسینەكی 20% لە هەر بابەتێك سفری بۆ دادەنرێت لەو بابەتە، هەروەها گزی كردن لە پۆلی (4 بۆ 8)ی بنەڕەتی و (10 بۆ 11)ی ئامادەیی لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و دووەم نمرەی سفری بۆ دادەنرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی گزیەكەوە لە 60 نمرەی كۆتایی وەرز ڕاستەوخۆ دەچێتە خوولی دووەم و لە خوولی دووەم لەسەر 80 نمرە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات، هەرچەندە نمرەی دەرچوونیش بەدەست بهێنێت، بە نمرەی هەڵسەنگاندنیشەوە ئەوا تەنها نمرەی 50ی بۆ هەژمار دەكرێت لە خوولی دووەم.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…