30/10/2019

وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان دەردەکات

برادۆست میدیا

پاڵپشت بە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى وەزارى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەى گشت زانکۆکانى کوردستان دەکات بەمەبەستى کارى پێویست.

دواى ئەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران فەرمانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى دەرکردو سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیرانیش بەنوسراوى ژمارە (٨٦٨٢) لە (٢٧/١٠/٢٠١٩) نوسراوى ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، پاڵپشت بە بڕیارى سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (٣٠/١٠/٢٠١٩) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە نوسراوى ژمارە (١٨١٢٠) فەرمانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان دەرچو.

فەرمانەکە کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆکان و دامەزراوەکانى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە بۆ کارى پێویست و زانین، لە خاڵى یەکەمی فەرمانەکە هاتوە: دامەزراندنى هەریەک لە سێ یەکەمەکان لەسەر ئاستى بەش لە دەرچوانى گشت زانکۆ حکومییەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) بەشێوەى هەمیشەیى لەسەر میلاکى وەزارەتەکەمان. لەخاڵى دوەمیشدا هاتوە: سێ یەکەمەکان مافى گۆڕینى شوێنى دامەزراندنیان هەیە لە ماوەى یەک مانگدا، لەسەر میلاکى وەزارەتەکەمان بۆ سەر میلاکى هەر وەزارەت و دەستەو لایەنێکى نەبەستراو بە وەزارەت، ئەویش لەدواى ڕەزامەندى و لارى نەبونى هەردو لایەن بۆ ئەو شوێنەى هەڵیدەبژێرن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…