20/06/2019

نوێنەرانی قوتابیانی باڵەکایەتی داوایەک ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە دەکەن

محەمەد چۆمانی

برادۆست میدیا ـ چۆمان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژماەیەک قوتابی بەنوێنەرایەتی قوتابیانی باڵەکایەتی سەردانی برڕێوەبەرایەتی پەوردەی چۆمانیان کرد و یاداشتێکیان دایە بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوورەکە.

لە یاداشتنامەکەی ئەو قوتابیانە هاتووە،” بەوهیوایەی کە تەواوی داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت، لەئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان ئەوا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.

ئەو قوتابیانە داواش دەکەن وازیری پەروەردە مافەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە و رێگەنەدات زیان بە قوتابیان بکەوێت.

دەقی یاداشتنامەکەی قوتابیانی باڵەکایەتی

بەڕێزان..
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
وەزیری پەروەردە و فێرکردن
ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان
ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگانی تاقیکردنەکانی قوتابیان

سڵاوی قوتابیانتان لێبێت
لە پاش دەست پێکردنی تاقیکردنەکانی پۆلی 12 لە بەرواریی 26_5_2019 بۆ ساڵی خوێندنی 2018_2019 و دوابەدوای تەواو کردنی تاقیکردنەوەکانی کوردی و عەرەبی و بیرکاری و ئینگلیزی، بە هەزارەها قوتابی ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر شێواز و هاتنەوەی ٸەو تاقیکردنەوانە ، بەشێکی زۆری پسپۆڕ و مامۆستایانی تایبەتی ئەو بوارانە هاتنەدەنگ و چۆنیەتی و هێنانەوەی ئەو جۆرە تاقیکردنەوانەیان بە غەدر و نا حەق دەربڕێ ، لەهەمانکاتدا بەشێکی زۆر لە پرسیارەکان لە ڕووی هاتنەوە و داڕشتنەوە بەهەڵە لەقەڵەمدرا و بەجۆرێک بەشێکی زۆری پرسیارەکان لە دەرەوەی پڕۆگرامی خوێندنن، وە لە تاقیکردنەوەی بیرکاری قوتابی لەسەر مێز و ڕەحلە وەڵامی داوەتەوە ، چونکە تیانووس نەبووە بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە ، لە هەمانکاتیشدا قوتابیان گلەی و گازندەیان هەیە لەوەی مافەکانیان بە ڕۆژی ڕووناک دەخورێ، بۆیە ئێمە لە سۆنگەی هەست کردنمان بە بەرپرسارێتی هەڵساین بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە شێوازێکی یاسا و مەدەنیانە و دوور لە هەموو ڕەفتارێکی نا تەندرووست و گێرە شێوێنانە.
بەڕێزان ئێمە داواکارین لە بەڕێز وەزیری پەرووەردە ، کە ڕەزامەندی خۆی دەربڕێ لەسەر ئەم داواکاریانەی کە هەمانە

یەکەم: تایبەتە بەلێژنەی پیاچونەوەی پرسیارەکان
بەڕێز ئەندامانی لێژنە ئێمە داواکانمان بەرزدەکەینەوە بۆ بابەتەکانی.. (زمانی کوردی . زمانی عەرەبی . زمانی ئینگلیزی . بیرکاری وێژەیی و زانستی . بابەتی جوگرافیا . بابەتی ئابووری) کە بەبەڵگەی مامۆستایانی بەئەزموون و خاوەن بڕوانامەی ماستەر ڕوون کراوەتەوە…

دووەم: لەحاڵەتی جێبەجێ نەکردنی داواکاری یەکەم ئێمە پەنا دەبەینە بەر زیاتکردنی کۆنمرەی خوێندکاران بە پێدانی سێ کۆنمرە بۆ گشت بابەتەکان بەبێ زیادکردنی کۆنمرەی وەرگرتنی زانکۆکان…

سێیەم: لەحەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە بکرێت نەک سیان

چوارەم:جیاوازی نێوان خولی یەکەم و دووەم بۆ وەرگرتنیان لەبەشەکان هاوسەنگ بکرێتەوە…. واتا سیستەمی پۆڵۆنیا نەمێنێ…

بەڕێزان ئەمە کۆی داواکارییەکانمانە ‌، هەتا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەرمان پێ نەدرێ واز لە هەڵوێستەکانمان ناهێنین، وە لە ئێستاوە پێتان
ڕادەگەیەنین کە لە ئەنجامی جێ بە جێ نەکردنی داواکانمان، هەڵوێستی جدیمان ئەبێ ..
دەستەی نوێنەرانی قوتابیانی ناڕازی پۆلی 12

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…