06/06/2019

لە ڕێگەی ئەم پرسیارانەوە کێشەی منداڵەکەت بدۆزەرەوە

برادۆست لایف ستایل ـ پەروەردەیی

دایکان و باوکان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پرسیارانەوە کێشەی منداڵەکانیان بدۆزەرەوە:

۱- چۆلەکەکە:

بەمنداڵەکەت بڵێ ڕۆژێک چۆلەکەیەکی باوک و چۆلەکەیەکی دایک دەبن.
بێچویەکیان دەبێت، لەسەر دارێک دەژین، ڕۆژێک ڕەشەبا هەڵدەکات باوکەکە دەفڕێتە سەر دارێک و دایکەکەش سەر دارێک،
لە منداڵەکە بپرسە بێچوەکە دەچێتە لای کامیان ؟
ئەگەر وتی: باوکەکە، ئەوە منداڵەکە هۆگری باوکیەتی،
ئەگەر وتی: دایکەکە، ئەوە هۆگری دایکیەتی،
ئەگەر وتی: ئەچێتە سەر دارێک ئەوە منداڵەکە هەست بەسەربەخۆیی و ئاسایش دەکات.

۲- ترس:

بەمنداڵەکەت بڵێ منداڵێک زۆر دەگریا بەبڕوای تۆ بۆچی دەگریا؟؟
لێرەدا منداڵەکە دەست دەکات بە باسکردنی ئەو شتانەی لێی دەترسێ یان ئەو کەسانەی لێی دەترسێ.

۳- سەفەر

بڵێ ڕۆژێک کەسێک سەفەر دەکات بۆ شوێنێکی دوور نایەتەوە هەرگیز،
حەزدەکەیت، یاخود بەبڕوای تۆ کێ یە؟؟
لێرە منداڵەکە ئەو کەسە ئەڵێ کە خۆشی ناوێت یان ڕقی لێیەتی،
ئەگەر وتی: منم ئەوە بزانە ڕقی لە خۆیەتی.

٤-هەواڵی بەپەلە:

بڵێ ڕۆژێک قوتابیەک دێتەوە لە قوتابخانە، دایکی بانگی دەکات و ئەڵێت بەخێرایی وەرە هەواڵێکم پێیە، بەبڕوای تۆ چیە؟؟
لێرەدا لە وەڵامدا حەزو ترس و خەمەکانی منداڵەکەت بۆ دەردەکەوێت.

٥- خەونی ناخۆش:

بڵێ ڕۆژێک منداڵێک خەوی ناخۆش دەبینێت، بەبڕوای تۆ ئەو خەوە چیە؟؟
وەڵامی منداڵەکە کێشەکەی دەردەخات، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێکانی دەردەخات.

وەرگیراو

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…