21/09/2019

لە ئامادەیی كاكەیی زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019 – 2020 لێدرا

فرحان جبرائیل علی

برادۆست میدیا

بۆ پێشوازیكردن و لێدانی زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019 – 2020 رێوڕسمێكی شایستە بە چاودێری مامۆستا مەعروف حەمەد سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات لە ئامادەیی كاكەیی بەرێوەچوو.

لەو رێوڕسمەدا نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و بەرپرسانی حزبی و حكوومی دەڤەرەكە و مامۆستا و قوتابی و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ماڵباتی قوتابیان و چەندین كەسایەتی گوندی سفەیە ئامادە بوون، لە دەسپێكدا قوتابیان بەدەم سروودی نەتەوەییەوە پێشوازی میوانانیان كرد و دواتر لەگەڵ سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب ئاڵای كوردستان لەلایەن گرووپی بەرزكردنەوەی ئاڵای ئامادەیی كاكەیی بەرز كرایەوە و میوانان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بێدەنگی و رێزیان نواند.

پاشان بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات لە وتارێكدا باسی لە بایەخی پەروەردە و فێركردن كرد و ستایشی رۆڵی دانیشتوانی گوندی سفەیەی كاكەیی كرد كە بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش بوونەوە و رێگەیان نەدا بۆ تەنها یەك رۆژیش خوێندن لە گوندەكەیان بوەستێت. لەلایەكی دیكەش وتاری كارگێڕی قوتابخانە و نوێنەری جڤاتی دایبابان خوێندرایەو و ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە سوپاسی پەروەردەی خەباتیان كرد كە بۆ یەكەمجار زەنگی ساڵی خوێندن لەو گوندە لێدەدرێت و دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە بە گیانێكی پێشمەرگەئاساوە بزاوتی پەروەردە و فێركردن لە گوندەكەیان پەرە پێدەدەن.

ئەمەو پێشكەش كردنی سروودی نیشتمانی و پەروەردەیی لەلایەن گرووپی قوتابیانی قوتابخانەی چراخان بەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەی پێكهێنا و لەدوا بڕگەشدا زەنگی دەستیپێكردنی ساڵی خوێندن لەلایەن میوانانەوە لێدرا و قوتابیان رووەو هۆبەكانی خوێندن چوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…