12/02/2020

بەھۆی سەرما و سۆلە لە چەند ناوچەیەکی دەڤەری سۆران کرایە پشوو

برادۆست میدیا – سۆران

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەھێزی بەفر و باران بارین و سەرما و سۆلە شاروشارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن و باخچەی ساوایان ، سنوری پەروەردەی سۆران سبەینێ کرایە پشوو .

عزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران ڕایگەیاند:” ئاگاداركراینەوە لەبەربەرژەوەندى گشتی و سەلامەتى قوتابيان و نالەبارى كەش و ھەوا بە ڕاوێژ بە ھەوڵی بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و ھەردوو یەکەی سەرپەرشتی ئامادەیی و بنەڕەتی رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی (١٣-٢-٢٠٢٠ ) بڕیارماندا بە پشووی فەرمی .

بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران گوتیشی، ھەریەک لە سنورەکانی دەڤەری برادۆست و دۆڵی مەلەکان شارەدێی خەلیفان  گشت ناوەندەکانی خوێندن و باخچەی منداڵان کرایە پشوو.

ھاوکات پشووەکەی سبینێ سنوری قەزای مێرگەسۆریش دەگرێتەوە لە ناوەندەکانی خوێندن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن

لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری…