11/09/2020

بێرن ئاوت “سووتانی دەروونی” چیە؟

پێداچوونەوە: پەیمان عوسمان

برادۆست میدیا ـ هەمەڕەنگ

بێرن ئاوت یان سووتانی دەروونی ئەو دیاردەیە کە میدیاکاری جەنگی بە گشتی توشی دەبن، پێویستە چی بکەین تاکو لەم بارە دووربکەوینەوە خۆمانی لێ بپارێزین؟

بێرن ئاوت واتە “سووتانی دەروونی” بریتییە لەو حاڵەتە دەروونییەی کە لە ئەنجامی کارەساتێک یان بینینی ڕووداوێکی ترسناک تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەم دیاردەیە زیاتر لەناو میدیا کارانی جەنگی روودەدات.

شارەزایان دەڵێن: “میدیاکاری جەنگی زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن بۆیە پێویسە بۆ دووربوون لە سووتانی دەروونی، میدیاکاری جەنگی دوای بینینی ئەو روداوە تراژیدیایانە، پشوو وەربگرن.

بۆ نموونە کاتێک دەزگایەکی راگەیاندن میدیاکارێک دەنێرێت بۆ ناو شەڕی داعش، چەندین رووداوی ترسناک دەبینێت، کەسێکی مردوو لەسەر شەقام کەوتووە، چواری دیکە بە سەربڕاوی لەولا کەوتوون، ئەمە لێدانی دەروونی دروست دەکات بۆ سەر راگەیاندکارەکە.

بۆیە پێویستە ئەو دەزگایە دوای ئەوەی راگەیاندکارەکەی دێتەوە، پشوویەکی پێبدات و بەپێی رێنمای شارەزایانی دەروونناسی تا کاریگەری ئەو رووداوانە لەیادبکات، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ناتوانن بەرگەی ئەو رووداوانە بگرن و بەسەریدا زاڵبن.

ئامادەکردن: دکتۆر زانا
پێداچوونەوە: پەیمان عوسمان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…