13/08/2020

بەفەرمی 16 وڵاتی جیهان دان بە هاوڕەگەزخوازان دەدەن

ڕەوەند جەواد ـ ئەڵمانیا

هەمووساڵێک هاورەگەزخوازانی جیهان یادی یەکەم رۆژی خۆپیشاندانی هاوڕەگەزخوازان بەرز رادەگرن، لە ئەڵمانیاش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕەگەزخوازان ئەم ڕۆژەیان بەرزڕاگزت.

چۆنیەتی دیاریکردنی ئەم رۆژە وەک رۆژی هاوڕەگەزخوازان!

لە ساڵی 1969 لە ستۆن واڵ لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا یەکەمین خۆپیشاندانی هاوڕەگەزخوازن لەسەر دەستی دوو ژن سەی هەڵدا، ئەوەش بووە بە بنەما بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هاوڕەگەزخوازان.

دوای ئەو خۆپیشاندانە زۆر گۆرانکاری دەستی پێکرد، یاسا بۆ هاوڕەگەزخوازان دەرکرا و دواتر مانگی شەشی هەموو ساڵێک لە ئەمریکا بووە شانازی هەر لە ساڵی 1996 و لەسەر دەستی سەرۆک بیل کلنتۆن یاسایەک دەرکرا، بۆ دیاریکردنی مانگی شەش تا ببێتە مانگی هاوڕەگەزخواز و لێسبیانەکان.

تاکو ئێستا تەنها 16وڵات لە جیهاندا مافی هەوڕەگەزخوازانیان بە یاسایی کردووە، قبوڵیان کردووە هاوڕەگەزخوازەکان هاوسەرگیری بکەن، وڵاتانی تر ماون کە بە فەرمی و یاسایی ڕێگا بە هاوڕەگەزخوازان نادرێ بەڵام لەهامانکاتدا هاوڕەگەزخوازان بە یەکەوە ئەژین.

کاتێک سەرۆك ئۆباما دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، لە 26.6.2015 بە فەرمی بڕیاریدا هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان بە یاسایی بکرێت، ئەوەش شتێکی گرنگ بوو بۆ هاوڕەگەزخوازن لە سەرتاسەری جیهان،

ماوەتەوە بڵێن یەکەم خۆپیشاندانی گەورەی هاوڕەگەزخوازان ساڵی 1969 لەسەر دەستی دووژن دروست بووە، بەڵام لە مێژووی هەموو خۆپیشاندانەکانی وڵاتی ئەمریکا هەموو لەسەر دەستی پیاو بووە، تەنها شۆرشی هاوڕەگەزخوازان نەبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…