28/07/2020

سوید: گەنجێكی هەرێمی کوردستان سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا

دواجار دادگای سوید بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ ئەو گەنجە کوردە دەركرد کە خۆشەویستە تەمەن 17 ساڵانەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای سوید بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بەسەر تێكۆشەر ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵان سەپاند، کە ماوەیەك پێش ئێستا دەزگیرانەكەی خۆی کە کچێکی سویدیە بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتبوو.

پاش ئەوەی دەرکەوت تێکۆشەر دەستگیرانە تەمەن 17 ساڵانەكەی خۆی كوشتووە و تەرمەكەی پارچە پارچە كردووە، پۆلیسی سوید لەڕێگەی بوونی خوێن لەسەر شوقەی تێکۆشەر، بەتاوانەکەی زانی، دادگا تاوانەکەی بە تاوانێكی دڕندانە وەسفكرا و بەوهۆیەوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا.

كچە قوربانییەکە ناوی ویلما ئەندەرسۆرنە و خەلکی وڵاتی سویدە و تەمەنی 17 ساڵان بوو، ماوەیەک بوو لەگەڵ تێکۆشەر دەژیا وەک خۆشەویست، هۆکاری کوشتنەکەی تاکو ئێستا دیارنیە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…