01/07/2020

تەوقەکردن

هەمەڕەنگ ـ مەبەستی تەوقەکردن خۆی لە (۳)خاڵدا دەبینێتەوە:

ــ مەبەستی خۆزاڵکردن بەسەر لایەنی بەرامبەردا.

ــ ملکەچی دەرخستن.

ــ یەکسانی هەردوو لایەن.

 لێکدانەوەی شێوازەکانی تەوقەکردن لە رووی زمانی جەستەیی چوار جۆرە:-

یەکەم: تەوقەکردنی ڕێگەپێدراو: ئەم جۆرە زیاتر لە کۆنگرەو کۆبوونەوە گشتی و تایبەتییەکاندا دەبیندرێت، بەدەگمەن کۆبوونەوەیەک دەبینی ئەم شێوازی تەوقەکردنەی تێدا ئەنجام نەدرێت. لەنێو خەلکی بەبڵاوتڕین جۆری تەوقەکردن دادەنرێت، شێوازی سادەی گرتنی دەستی بەرامبەر.

دووەم: تەوقەکردنی ساردوسڕ: بە ماسی مردووش ناودەبرێت، چونکە ئەو کەسەی تەوقەی لەگەڵدا دەکەیت ئەوندە بە ساردوسڕی تەوقەت لەگەڵدا دەکات. زیاتر لەنێوان ئەو کەسانەدا دەبیندرێت کە ناکۆکییان لەنێواندا هەیە، زیاتریش لە نێو ئافرەتاندا دەردەکەوێت تاوەکو پیاو.

سێیەم: گرتنی ئاسنین: (چنگی قرژاڵین)یشی پێدەوترێت، چونکە کەسی تەوقەکەر بەهێزێکی زۆ توند دەستی کەسی بەرامبەر دەگوشێت، وەک ئەوەی بیەوێت ئێسکەکانی بشکێنێت، کە زیاتر دەرخستنی ڕق و دوژمنایەتی دەگەیەنێت، یاخود بۆدەرخستنی ئەوەی کە بە توانایە و دەتوانێت بەئاسانی تێکیان بشکێنێت.

چوارەم: تەوقەکردنی ناسکانە: یەکێک لەلایەنی تەوقەکەر بەنەرمی کۆتایی پەنجەکانی بۆ لایەنی بەرامبەر شۆڕدەکاتەوە، ئەم شێوازە زیاتر لە نێوان ئافرەتان و پیاواندا دەبیندرێت، ئەگەر لەنێوان پیاواندا بینرا ئاماژەیە بۆ خۆ بەگەورەزانی و فێرکردن. ئەگەریش بەخێرایی دەستی کێشایەوە لە تەوقەکردنەکە ئەوە مانای وایە زۆر زۆر خۆی بە گەورە دەزانێت و لایەنی بەرامبەری لا بچوکە و خۆی بە شایانی ئەوە نازانێت تەوقەی لەگەڵدا بکات.

پێویستە بزانرێت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو ئەم جۆرە تەوقەکردنانە رێگەپێدراونین، چونکە تەوقەکردن بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە دادەنرێت، بۆیە تا مەترسییەکانی کۆڕۆنا تەواو دەبێت، پێویستە لەهەموو جۆرە تەوقەکردنێک خۆمان بپارێزین.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…